به‌ڤیدیۆ..قافڵه‌یه‌كی دیکەی ئەمریکا گه‌یشته شاری قامیشلۆ
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و كاروانێكی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا گه‌یشته شاری قامیشلۆ له رۆژئاوای كوردستان.
به‌پێی زانیارییه‌كان كاروانه‌كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێكه‌وتوه و زۆربه‌ی بارهه‌ڵگره‌كانی كاروانه‌كه به‌رپرسی كۆنكرێتیان هه‌ڵگرتوه كه به‌زۆری بۆ دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كارده‌هێنرێت.
هه‌ندێك له بارهه‌ڵگره‌كانی دیكه‌ش له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون كه بارهەڵگری تانکەری گەورەن و بارهەڵگرەکانی دیکەش کەلوپەلی لۆجستیان هەڵگرتووە، هەر بەپێی زانیارییەکان پێدەچێت کاروانەکە ئەمریکی بێت.
PM:10:51:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت