سوپای توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی له سوریا راگه‌یاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی سوپای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه له مانگی رابردودا له سوریا به‌سه‌ختی بریندار ببوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16ی تشرینی دووه‌می 2019، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند كه سه‌ربازێكی سوپای وڵاته‌كه‌ی له 11ی مانگی رابردوو به بۆردومانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له سه‌رێكانی به سه‌ختی بریندار بووه.
ئاشكراشیكردوه كه به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌یه‌وه و دوای هه‌وڵه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی له‌ژیاندا، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كان بێسوود بوون و سه‌ربازه‌كه رۆژی هه‌ینی 15ی تشرینی دووه‌م گیانی له‌ده‌ستداوه.
له 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 و دوای بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له رۆژئاوای كوردستان، سوپای توركیا به‌ناوی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاستی" له‌شكركێشیی كرده‌سه‌ر ناوچه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا و ئامانجی سه‌ره‌كیی لێدان بوو له شه‌ڕڤانانی كورد.
له 17ی هه‌مان مانگ و له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئه‌نقه‌ره و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، توركیا ئاگربه‌ستی راگه‌یاند.
له 22ی هه‌مان مانگیش له كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان ئه‌ردۆغان و ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا له سوچی، یاداشتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی رۆژئاوای كوردستان واژوو كرا.
PM:09:48:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2036
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت