پۆلیسی فەرەنسا زیاتر لە 100 خۆپیشاندەری دەستگیر کرد


وێستگە نیوز-
پۆلیسی فەڕەنسا ئەمڕۆ شەممە زیاتر لە 100 خۆپیشاندەری لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ شەممە 16 ی 11 ی 2019 ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر یەکەم خۆپیشاندانی بزوتنەوەی " هێلەک زەردەکانی" فەڕەنسا و لەم رۆژەدا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند پۆلیسی ئەو وڵاتە زیاتر لە 100 خۆپیشاندەری دەستگیر کردووە.

بزوتنەوەی هێلەک زەردەکان لەماوەی ساڵێکدا دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار خەرجی خستووەتە سەر حکومەتی فەڕەنسا.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی هێلەک زەردەکاندا پێکهەڵپژان لەنێوان پۆلیس و خۆپیشاندەراندا دروست بووەو بۆ بڵاوپێکردنی خۆپیشاندەرانیش پۆلیس گازی فرمێسک رێژی بەکارهێناوە.
 
لای خۆشیەوە کۆمپانیای گواستنەوەی گشتی پاریس رایگەیاندووە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوەولەسەر داوای پۆلیس 20 وێستگەی میترۆی داخستووەو هەندێک لە وێستگەکانیش نزیک شەقامی شانزلیزێ و بورجی ئیڤڵ و مەیدانی کۆنکۆرد بوون.

ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان وەک ناڕەزایەتیەک بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی و بەرزبوونەوەی رێژەی خەرجیەکان دەستی بە خۆپیشاندانی بەرفراوان کرد.


ش . ر 


PM:08:22:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو