سەرۆک ئەرکانی سوپای ئاسمانی ئەمریکا: هەموو کات کاتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە


 

وێستگە نیوز-
سەرۆک ئەرکانی سوپای ئاسمانی ئەمریکا داوای یەکگرتوویی دەوڵەتانی کەنداو دەکات لە رووبەڕووبوونەوە ئێران. 

دەیڤید گۆڵدفین، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئاسمانی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە هۆشداری دا بە وڵاتانی کەنداو لە ئەگەری یەکگرتوو نەبوونیاندا و داوای لێ کردن ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن و توانا سەربازییەکانیان یەک بخەن.

واشنتن ناکۆکیەکانی نێوان سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر لەلایەک و قەتەر لە لایەکی دیکەوە بە هەڕەشە لەسەر ئەو هەوڵانە دەبینێت کە کار بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا دەکەن و داوا دەکات لە کەنداودا بەرەیەکی یەکگرتوو دروست ببێت.

گۆڵدفین لە کۆنگریەکی رۆژنامەوانیدا لە دوبەی پایتەختی ئیمارات رایگەیاند، نەک تەنها ئەوکاتەی هەڕەشەی کرداری لە ناوچەکەدا دەکات بەڵکو هەموو کات کاتی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە".

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئێران بە ئەنجامدانی چەند هێرشێکی ساروخی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر وڵاتانی کەنداو تۆمەتبار دەکات، دواترینیان هێرشەکانی سەر دامەزراوە نەوتیەکانی ئارامکۆ لە سعودیە.


PM:06:26:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت