تەقە لەچەند دەنگدەرێکی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتی دەکرێت


وێستگە نیوز- 

سەرچاوەیەک بە وێستگە نیوزی راگەیاند، تەقە لە چەند دەنگدەرێکی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتی لە کفری کراوەو کوژراو و بریندار هەیە. 

سەرچاوەکە بەوێستگەنیوز-ی ڕاگەیاند، لەکاتی گەڕاندنەوەی چەند دەنگدەرێکی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتی لەنێوان سەرقەڵاو کفری تەقەیان لێدەکرێت و کەسێک کوژراوەو دوو کەسیش بریندارن.  

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەگەرچی ڕووداوەکە لەکاتی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی یەکێتی بووە، بەڵام پێناچێت پەیوەندیدار بێت، بەڵکو لەلایەن تەقەکەرەکەوە ئەم ڕۆژە بەدەرفەت وەرگیراوە.

ئەوەشی وت، " پێدەچێت ڕووداوەکە پەیوەندیدار بێت بە کێشەی کۆنەوە".

لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی یەكێتی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆنفرانسی كۆمیتەكان بەڕێوەچوو.

ئەم هەڵبژاردنە لە  چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی یەكێتی نیشتیمانیدایە بۆ كۆنگرە كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.  

پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر (٨)ی سەر لەبەیانی دەستیپێکرد و و کاتژمێر (٣) ی پاش نیوەڕۆ کۆتایی پێهات.



 


PM:04:56:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 13284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت