رۆیتەرز: لەسەر داوای تاران حکومەتی عیراق دەروازەیەکی سنوری بە رووی گەشتیاراندا داخستووە



وێستگە نیوز-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی عیراقی و دیبلۆماسی ئێرانیەوە بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای تاران حکومەتی عیراق دەروازی سنوری " شلمجەی" لە باشوری عیراق بە رووی گەشتیارانی هەردوو وڵاتدا داخستووە.

بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز، سەرچاوە ئەمنیەکەی عیراق رایگەیاندووە لەسەر داوای تاران ئەو کارەیان کردووە.

وتووشیەتی، "بەهۆکاری خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی هەردوو وڵات، ئێران ئەو داوایەی کردووە".

بەپێی وتەی سەرچاوەکان ئەو دەروازە سنورییەی باشور تا ماوەیەکی دیکەش بە رووی گەشتیاراندا بە داخراوی دەمێنێتەوە بەڵام کاریگەری لەسەر جمجۆڵی بازرگانی نابێت. 

داخستنی ئەو دەروازە سنورییە لەکاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە بەهۆی بڕیارێکی حکومەتی ئێرانەوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە تارانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکردووە.

سەرچاوە هەواڵیەکانیش شەوی رابردوو ئاماژەیان بە کوژرانی خۆپیشاندەرێک لە تارانی پەیتەخت کردبوو لەگەڵ برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە. 


ش . ر 


PM:04:17:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو