وێستگه نیوز-
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ شه‌ممه، له‌شاری كفری له‌ئه‌نجامی پێكهه‌ڵپژان له‌ناو كۆمیته‌ی ڕاپه‌ڕینی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ته‌قه دروستبووه‌و دوو برینداری فیشه‌ك هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند، هۆكاری ته‌قه‌كردنه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی یه‌كێتی مافی ده‌نگدانیان نه‌بوو ، به‌ڵام ده‌یانویست به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له كۆمیته‌ی باوه‌نوریش شه‌ڕو پێكدادان دروستبووه، به‌ڵام زوتر كۆنترۆڵ كراوه.
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی یەكێتی، هەڵبژاردنی كۆمیتەكان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كۆنفرانسی كۆمیتەكان دەستی پێكرد.
لەو بارەوە رزگار عەلی سەرۆكی لیژنەی كۆنگرەی یەكێتی لە راگەیاندراوێکدا ئاشكرایكرد كە كۆنفرانسەكان ئەمڕۆ لە سنوری مەڵبەندەكانی كەركووك و شارەزو رو كۆیە و شەنگال و دهۆك و گەرمیان ئەنجام دەدرێت.
وتیشی، پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر (٨)ی سەر لەبەیانی دەست پێدەکات و کاتژمێر (٣) ی پاش نیوەڕۆ کۆتایی دێت.
لە كۆتایشدا رایگەیاندووە كە "داوا لە سەرجەم ھەڤاڵانی بەشداربووی کۆنفرانسەکان دەکەین، لە کات و شوێنی دیاریکراو، لە کۆمیتەکانی خۆیان ئامادەبن بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەکەدا".
ناوبراو ئاشكرایكرد كە كۆنفرانسەكان بە دەنگدانی كۆمیتەكان دەست پێدەكات و تێدا ئەندام كەرت و ئەندامانی كۆمیتە و جێگری كۆمیتەكان دەنگ دەدەن.
ئەم هەڵبژاردنە لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی یەكێتی نیشتیمانیدایە بۆ كۆنگرە كە بڕیارە لە مانگی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
PM:12:01:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 20224
جار خوێنراوه‌ته‌وه