خۆپیشاندانی ئێران بەرفراوان دەبێت و چەند شارێك دەگرێتەوە


وێستگە نیوز-
بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی بەنزین بە شێوەیەكی زیاد لە پێشبینی كراو، خۆپیشاندان چەند شارێكی ئێران دەگرێتەوە، خۆپیشاندەرانیش داوا لە سەرجەم شارەكانی ئێران دەكەن دەنگی نارازی لە دژی حكومەت بەرز بكەنەوە.


بە پێی تۆمارە ڤیدیۆییەكان كە لە ڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو بۆتەوە لە شارەكانی  تاران و مەشهەد و شیراز و بهبهان و بیرجەند و چەند شارێكی دیكە دەنگی ناڕەزایەتی خەڵك لە دژی حكومەتی حەسەن روحانی بەرز بۆتەوە و داوای دەست لە كاركێشانەوەی دەكەن، هەروەها خۆپیشاندەران داوا لە شارەكانی دیكە دەكەن بچنە سەر هێڵ و فشار لەسەر حكومەت دروست بكەن.

لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەكاندا شەوی رابردوو خۆپیشاندەرێكی ئێرانی لە شاری تاران كوژرا، باس لە بریندار بوونی ژمارەیەكی دیكەیش دەكرێت.

خۆپیشاندانەكان دوای ئەوە دەستیان پێكرد كە نرخی بەنزین لە هەزار تمەنەوە بۆ سێ هەزار تمەن بۆهەر لیترێك بەرز بوویەوە، ئەوەش خەڵكی نیگەران كردووە بەهۆی ئەو دۆخە قورسە ئابووریەی رووبەڕووی ئێران بۆتەوە.

د.ح
 


AM:10:59:16/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت