یه‌كێتی خشته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز-
وابڕیاره ئه‌مرۆ شه‌ممه، هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستپێبكات .
به‌پێی خشته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی وێستگه نیوز نێردراوه. ڕۆژی شەممە ٢٠١٩/١١/١٦ کۆنفرانسی کۆمیتەکانی سنوری چالاکی مەڵبەندەکانی (حەمرین- کەرکوک- شارەزوور- کۆیە - شەنگال - دھۆک - گەرمیان) ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/١١/١٧کۆنفرانسی کۆمیتەکانی سنوری چالاکی مەڵبەندەکانی (سلێمانی- سۆران- ھەولێر- بغداد -خانەقین) ئەنجام دەدرێت.
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/١٨، کۆنفرانسی کۆمیتەکانی سنوری چالاکی مەڵبەندەکانی (چەمچەماڵ، نەینەوا، ڕاپەڕین) ئەنجام دەدرێت.
كۆمسێۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای لە سەرجەم بەشداربووی کۆنفرانسەکان كردووه كه ، لە کات و شوێنی دیاریکراو، لە کۆمیتەکانی خۆیان ئامادەبن بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەکەدا.
هه‌روه‌ها داوای ئه‌وه‌شی كردووه كه پێویستە ھەموو بەشداربوانی کۆنفرانسەکە کارتی بایۆمەتری یان پسوڵەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان پێ بێت، بە پێچەوانەوە "مافی بەشداری کردنیان لە کۆنفرانسەکاندا نابێت".
زۆر سوباستان ئه‌ك
AM:12:08:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 10120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت