له گهڕهكێكی كرماشان دوو ژن و منداڵێك كوژران
وێستگه نیوز
لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئیسلام ئاوا (شائاباد) سەر بە پارێزگای کرماشان، دوو ژن و منداڵێک لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە کوژران.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر شەشی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 14ی تشرینی دووهمی 2019، لە گەڕەکی سەید حشمەت-ی شاری ئیسلام ئاوا، ئەندامانی بنەماڵەیەک لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەوە بە ناوی بەهمەن عوقابی، بە چەک کوژراون.
ههواڵنێری رێكخراوه لەشاری ئیسلام ئاوا رایگەیاند: لەئاکامی ئەو دەستڕێژەدا بکوژ سێ کەسی بە ناوەکانی شکۆفە عەبدولحەمیدی، مەهسا خۆش ئیخلاق، بووکی شکۆفە و منداڵەکەی مەهسا بە ناوی محەمەد حەسەن پەرنا، کوژراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە دوای کوشتنی ئەو سێ کەسە هەڵهاتووە و تا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.
هــ. ر
PM:01:55:15/11/2019
ئهم بابهته 13032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت