ته‌قه‌ی خۆشی 17 عیراقی بریندار كرد
دیمەنێک لە گەنجانی عیراق لە کاتی خۆپیشاندان.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عیراق، رایگه‌یاند، شه‌وی پێنجشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2019، به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عیراقه‌وه 17 كه‌س برینداربوون.
فازڵ غه‌ڕاوی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عیراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌قه‌ی خۆشی و یاری ئاگرینه‌وه كه بۆ خۆشحاڵی ده‌ربڕینی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاده‌ی تۆپی پێی عیراق له هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئێران كراوه، ته‌نها له به‌غدا پایته‌خت 17 كه‌س برینداربوون.
غه‌ڕاوی، داوای كرد ته‌قه‌ی خۆشی و هه‌ڕه‌مه‌كی و یاری ئاگرین خۆشییه‌كانیان لێنه‌كاته شین و ناخۆشی، "داوا ده‌كه‌ین دوربكه‌ونه‌وه له‌و كاره".
هــ. ر
AM:09:21:15/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت