ژنێكی ته‌مه‌ن 80 ساڵ له لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه كوژرا
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوێكی مافی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ژنێکی بەساڵاچووی خەڵکی کرماشان لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژرا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە 14ی تشرینی دووه‌می 2019، ژنێکی خەڵکی کرماشان لەلایەن کوڕەکەیەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و دوای ئەوەی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەست داوە.
حوسێن بەراری، فەرماندەی گشتیی هێزە ئه‌منییه‌كانی کرماشان رایگەیاندووە: ئەو ژنە تەمەنی 80 ساڵ بووە و لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە کە تەمەنی 50 ساڵ بووە، کوژراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو ژنە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە.
به‌پێی ئاماره نا فه‌رمییه‌كان لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه لانیکەم 22 ژنی کورد بە دەستی خزم و کەس و کاری خۆیان کوژراون.
هــ. ر
AM:08:33:15/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت