قوباد تاڵەبانی به شیعر و ڤیدێۆیەک یادی سلێمانیی کردەوە
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به شیعرێكی شاعیره‌ی گه‌وره‌ی كۆچكردوی كورد، شێركۆ بێكه‌س و گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی شاری سلێمانیی كرده‌وه.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان شیعره‌كه‌ی شاعیری گه‌وره شێركۆ بێكه‌سی له‌گه‌ڵ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاوكره‌وه كه ده‌ڵێت:
لە دارەشمانە ئەستێرەیەک لەدایک بوو
لە قەڵاچوالان بوو بە مانگ
مانگ هاتە خوارێ بۆ دەشتایی
نێوان گۆیژە و گڵە زەردە
لە بەهارێکدا خۆر حەزی لیکرد و هانی
لە دوای نۆ وەرز لە مەڵکەندی
مانگ ژانی گرت و کوڕێکی بوو
برایم پاشاش ناوی لێنا
سلێمانی!
شێرکۆ بێکەس
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی تشرینی دووەمی 2019، یادی 235 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو و چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئه‌نجامدرا و له خوێندنگه‌كانی سلێمانیش ئه‌و یاده به‌رز راگیرا.
ئیبراھیم پاشای بابان لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784دا شاری سلێمانیی دامەزراندوە و پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچوالانەوە گواستوەتەوە بۆ سلێمانی.
له‌مساڵیشدا لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان، شاری سلێمانیی بە یەکێک لە شارە داهێنەرەکان، لە بواری بەرهەمهێنانی ئەدەب و کەلتوردا ناساند.
PM:11:18:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت