روسیاتوده‌ی: ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر مانەوەی عەبدولمەهدی رێککەوتون
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیی عیراق ئاشكرایكرد گفتوگۆ له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران سه‌باره‌ت به دۆخی ئێستای عیراق کراوەو هەردوولا لەسەر مانەوەی عەبدولمەهدی رێککەوتون، بەڵام بۆ ماوەیەکی دیاریکراو.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه به كه‌ناڵی روسیاتوده‌ی راگه‌یاندوه گفتوگۆی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له هه‌فته‌ی رابردودا به‌ڕێوه‌چووه و هه‌ردوولا گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ ماوه‌یه‌كی دیاركراو، به‌ڵام ئاشكرای نه‌كردوه ماوه‌كه چه‌نده.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، تاران و واشنتن له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانیش رێككه‌وتون، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیكه كۆك نه‌بوون به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هه‌یه.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو خۆپیشاندان له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق سه‌ریهڵدا و داوای باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار كرا.
خۆپیشاندانه‌كان دوای هێوربوونه‌وه، له كۆتایی هه‌مان مانگ ده‌ستیان پێكرده‌وه و ئه‌مجاره خۆپیشانده‌ران داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوریان كرد، به گشتیش له سه‌رتاسه‌ری خۆپیشاندانه‌كاندا 320 كه‌س كوژراون و زیاترله 15 هه‌زاری دیكه‌ش برینداربوون.
PM:10:18:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت