ئەم سەگە کلکی لەسەر رووخسارییەتی



وێستگە نیوز-
وێنەی سەگێک کە کلکێک لەسەر رووخسارییەتی بە خێرایی بەناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبووەوەو سۆزی خەڵکێکی زۆری بۆ خۆی راکێشا.

ماڵپەڕی سکای نیوز-ی بریتانی بڵاویکردووەتەوە ناروهال کە ناوی ئەو سەگە سەرنجڕاکێشەیە لەلایەن دامەزراوەیەکەوە لە ویلایەتی میسۆری ئەمریکا لەسەر شەقام رزگار کراوە.

هەر دوای رزگارکردنی لەلایەن تیمەکەوە بووە جێی سەرنج و بە زوویی پشکنینی بۆ کرا و دەرکەوت هیچ کێشەیەکی تەندروستی نیە و تەنانەت ئەو کلکەی سەر رووخساری وای لێ کردووە " ببێتە جوانترین سەگ".

ئەو دامەزراوەیە کە کاری پاراستنی مافی ئاژەڵانە لەسەر پەڕەی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی " ئەو حاڵەتە دەگمەنە بەڵام هیچ گرفتێکی بۆ سەگەکە دروست نەکردووە، بەڵکو وەک هەر سەگێکی دیکەی ئاسایی ژیان بەسەردەبات".

ئەو سەگە سەرنجڕاکێشە بە زوویی سۆزی خەڵکێکی زۆری بۆ خۆی راکێشا داوایەکی زۆریش بۆ دامەزراوەکە نێردراوە  بۆ بەخێوکردنی سەگەکە، بەڵام لە ئێستادا دامەزراوەکە سەگەکەی بە هیچ کەس نەداوە.


ش. ر


PM:08:50:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو