وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد


وێستگه‌ نیوزـ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دروستكردنی ئەنجومەنی باڵای پیشەسازیی پەلەوەری دەركرد، بریاریشی دا هێلكەی تایبەت بۆ هەڵهێنەرەكان ‌سنوردار بكرێت و ئەو كۆمپانیایانەش بخاته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌ كە بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن، بڕیاریشی دا كرێی كارەبای كارگە ئالیكییەكان كه‌م بكرێته‌وه‌.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14 تشرینی دووەمی 2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ كۆمەڵە و رێكخراو كۆمپانیاكانی تایبەت بە پەلەوەر و ئالیك كۆبوەوە و باسی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی بەردەم پیشەسازیی پەلەوەر كرد لەپێناو بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆی و سنورداركردنی بەرهەمی هاوردە.

لەكۆبوونەوەكە كە بەڕێوەبەرەگشتیەكانی وەزارەت ئامادەبوون، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە بەوردی سەرجەم سەرنج و پێشنیارەكانیان خستەڕوو، تایبەت بەزیادكردنی بەرهەمی ناوخۆیی پەلەوەر و ئالیك و دواتر بڕیاردرا بەدروستكردنی ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەرو كۆبوونەوەی بەردەوامی دەوری كە هەر دوومانگ جارێك كۆببێتەوە و لەكاتی پێویستیش كۆبوونەوەكە بكرێت.

وەزیری كشتوكاڵ بڕیارییشی دا، هەر كۆمپانیایەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە بكات دەخرێتە لیستی رەش، ئەمەش لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی.

وەزیری كشتوكاڵ بەئامادەبوانی راگەیاند، لەپێناو بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆیی و كەمكردنەوەی خەرجی لەسەر خاوەن كارگە ئالیكیەكان نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی كارەبا بكرێت، بۆ ئەوەی نرخی كارەبایان لەسەر كەمبكرێتەوە وەك پرۆژە كشتوكاڵیەكان.


PM:08:48:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو