دوای 19 رۆژ لە کوشتنی، تۆمارێکی دەنگی دەگمەنی بەغدادی بڵاوکرایەوە

‌ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش


وێستگە نیوز-
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تۆمارێکی دەنگی دەگمەنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی پێشووی داعش-ی بڵاوکردەوە.

روانگەی سوری ئاماژەی بەوە داوە، ئەو تۆمارە دەنگیە دەست هێزەکانی سوریای دیموکرات کەوتووە دوای لە   مانگی ئەیلولی ساڵی 2018 دا لە ناوچەی دێرەزووری باکوری رۆژهەڵاتی سوریا دژی چەکدارانی داعش چالاکیەکی ئەنجامداوە.

لە تۆمارە دەنگیەکەدا ئەبوبەکر بەغدادی توڕە دەبێت و سەرزەنشتی ئەندامانی رێکخراوەکەی دەکات و دەڵێت، " شکستی گەورەتان تووش بووە و هۆکارەکەشی سەرقاڵبوونتانە بە دونیا و خراپکردنی ناوبانگی خەڵکی لەپێناوی پارە و پول".

لە تۆمارە دەنگیەکەدا دەردەکەوێت ئەوانەی لە دەوری بەغدادین هەوڵی هێورکردنەوەی دەدەن.

27ی مانگی رابردو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کوشتنی خەلیفەی داعش-ی راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا  ئەبوبەکر بەغدادی، لە میانی  ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و بەهاوکاری شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوریا کوژراوە.


ش . ر



PM:06:41:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 9052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو