وەزارەتی دارایی لەسەر جۆر و بڕی دەرماڵەی مووچەخۆران نوسراوێکی بڵاوکردەوە
وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی لەسەر جۆر و بڕی دەرماڵەی مووچەخۆران نوسراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێكدا لەبارەی جۆر و بڕی دەرماڵەی موچەخۆران وەڵامی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان دەداتەوە.
بەگوێرەی نوسراوەكە وەزارەتی دارایی ئەوەی خستووەتەڕوو كە 25 جۆر دەرماڵە هەیە و چوار دەرماڵەیان جێگیرن و 21 دەرماڵە ناجێگیرن.
هەر لە نوسراوەکەدا وەزارەتی دارایی دەڵێت، "دەرماڵەی موچەی بنەڕەتی بە رێژەی 44% و دەرماڵە جێگیرەکان بەرێژەی 16% و دەرماڵە ناجێگیرەکان بەرێژەی 40% تێکڕای موچە و دەرماڵەکان دراوە".
ش . ر
PM:05:34:14/11/2019
ئهم بابهته 9012
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت