پسپۆڕێكی یاسایی جێگرەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە ئاشكرا دەكات ئەگەر دەست لەكار بكێشنەوە


وێستگە نیوز-
پسپۆڕێكی یاسایی بڕوای وایە دەستلەكاركێشانەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە باشترین چارەسەرە و رەتیشی دەكاتەوە هیچ بۆشاییەكی یاسایی دروست ببێت.

تاریق حەرب پسپۆڕی بواری یاسایی عیراقی، سەبارەت بەو دۆخەی رووبەڕووی عیراق بۆتەوە بەیاننامەیەكی بڵاو كردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە "ئەوەی روو دەدات لە ماوەی چەند هەفتەی پێشوو دا مۆركی بەردەوامی ورەگرتوە پێویستی بە چارەسەرە، باشترین رێگەیش وەڵامدانەوەی خۆپیشاندەرانە، ئەو شتەی دەكرێت بەدی بهێنرێت لەوانەیە گۆڕانكاری دراماتیكی لە عیراق رووبدات".

حەرب دەڵێت دەستلەكار كێشانەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە هیچ بۆشاییەكی دەستوری دروست ناكات، لەبەر ئەوەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران غەزبانی جێگری شوێنكەی پڕ دەكاتەوە و حكومەتەكەی دەبێت بەكاربەڕێكەر، تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت.

هەروەها ئاشكرایكرد كە دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی پەرلەمان كەعبی جێگری دەچێتە شوێنەكەی، هەروەها دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك كۆمار پێویستی دەكات لەسەر پەرلەمان سەرۆكێكی نوێ هەڵبژێرێت.
 
ئاشكراشیكردووە كە پەرلەمان دەتوانێت سەرۆكێكی نوێ بۆ خۆی هەڵبژێرێت، هەروەها حكومەتێكی نوێ پێكبهێنێت.

ماوەی مانگ و نیوێكە خۆپیشاندان لە عیراق بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و پەرلەمان دەكەن و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكەن.

د.ح

 


PM:02:48:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 11972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت