بە ڤیدیۆ.. بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەرفێنرێت


وێستگە نیوز-
بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەرفێنرێت و ڤیدیۆی ساتی ڕفاندنەكەی بڵاو دەكرێتەوە.


بە پێی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە لە تۆڕە كۆمەڵەیەتییەكان چالاكوانان بڵاویان كردۆتەوە عەمید یاسر عەبدولجەبار بەڕێوەبەری پەیمانگای جیهانی لە وەزارەتی ناوخۆ، لە لایەن هێزێكی نادیاری دەمامكدارەوە دەرفێنرێت.

ڕفاندنی ئەم بەرپرسە لە كاتێكدایە كە عیراق بە دۆخێكی ئەمنی خراپدا تێدەپەڕێت و میلیشیاكان لە دەرەوەی یاسا كوشتن و ڕفاندن ئەنجام دەدەن.

د.ح


AM:09:17:14/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت