عەبدولمەهدی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت
وێستگه نیوزـ
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت عادل عه‌بدولمه‌هدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرجەم وەزیرەکانی کابینەکەی ئێستای بگۆڕێت و تائێستاش چارەنوسی وەزیرە کوردەکان نادیارە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غدادەوه رایگه‌یاند: "پلانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ گۆڕانكارییه و‌زارییه‌كان ئه‌وه‌یه، سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی بگۆڕێت و وه‌زیری نوێی بێلایه‌ن و ناحزبی ده‌خاته شوینه‌كانیان."
وتیشی: ئه‌و پلانه‌ی كه عه‌بدولمه‌هدی ده‌یه‌وێت جێبه‌جێی بكات، زۆر سه‌خته و روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بێته‌وه، هۆکاری گەڕاندەوە بۆ ئەوەی تا ئێستا دیار نییه كێ به جدی پشتیوانی ئه‌و كاره‌ی ده‌كات و پێناچێت فراكسیۆنه سه‌ره‌كییه‌كانی ناو پەرله‌مان پشتیوانی ئه‌و كاره‌ی بكه‌ن”.
له‌باره‌ی چاره‌نوسی پشكی كورد و وه‌زیره كورده‌كانه‌وه، ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكرد، هێشتا ئه‌و هه‌نگاوانه ڕون نین و كوردیش نازانێت له‌و كاره‌دا چاره‌نوسی به‌كوێ ده‌گات، تەنها ئەوە ڕونبوەتەوە کە سەرۆکوەزیران سوره له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه و ده‌ڵێت ” وه‌زیره‌كان ده‌گۆڕم”.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان عه‌بدولمه‌هه‌دی له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنیدا بۆ گۆڕینی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت وه‌زیری گه‌نج و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا بكاته وه‌زیر و سێ ژنیشی تێدا بێت، ئه‌و كاره‌ش به سێ قۆناغ ئه‌نجام ده‌دات و سه‌ره‌تای مانگی داهاتوش ناوی وه‌زیره نوێیەکان بۆ په‌رله‌مان ده‌نێرێت.
PM:11:43:13/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت