په‌رله‌مانی هیندستان ته‌ڵاقی سێ به‌سێی قه‌ده‌غه كرد
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانی وڵاتی هیندستان یاسایه‌كی ده‌ركردووه كه ته‌ڵاقی سێ به‌سێ كه ده‌بێته هۆی جیابوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی هاوسه‌ره‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ش پیرۆزبایی ده‌رچواندنی ئه‌و یاسایه‌ی كرد.
به‌پێی ئه‌م یاسایه ته‌ڵاقی سێ به‌سێ قه‌ده‌غه كراوه و هه‌ر پیاوێك ته‌ڵاقی سێ به‌سێ بخوات تا سێ ساڵ زیندانی ده‌كرێت.
ئه‌م یاسایه‌ش دوای داواكارییه‌كی زۆر ده‌ركرا كه داوای قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌ڵاقی سێ به‌سێ ده‌كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یاساكانی وڵاتی هیندستانه.
یاساكه دوای ململانێیه‌كی توند له په‌رله‌مان ده‌ركرا و به 99 ده‌نگ به‌رامبه‌ر 84 ده‌نگ له په‌رله‌مانی هیندستان په‌سه‌ند كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی كرد و یاساكه‌ی به هه‌نگاوێك بۆ یه‌كسانیی ژن و پیاو باس كرد.
هــ. ر
PM:07:09:13/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 9400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت