ژن و مێردێک بە تاوانی دزیکردن دەستگیرکران

‌فۆتۆ: پۆلیسی هەولێر

وێستگه‌ نیوز ـ

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ژن و پیاوێكیان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ سێ هه‌زار و 400 دۆلار له‌گه‌ڵ دوو ملیۆن و 400 هه‌زار دیناری عیراقی و 13 مسقاڵ ئاڵتوونیان دزیبوو.


پۆلیسی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی خەبات، بە بوونی تاوانێکی دزیکردن لە سنووری بنکەکەیان، پۆلیس دەستبەجێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم رووداوە کردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکات و دەستگیریان بکات".

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ زاری فه‌لاح که‌مال که‌ریم، ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی خەبات رایگه‌یاندووه‌: "ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی دزیکردن لە سنووری بنکەکەمان ئێمەش گەیشتینە شوێنی رووداو دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و وەرگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرابکەین و دەستگیریان بکەین".

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: تۆمەتباران بەناوی (ع.خ.ع)، تەمەن 31 ساڵ، (چ.ف.ا)، تەمەن 19 ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیاننا بەتاوانەکەیان کەوا هەڵسابوون بە دزینی بڕی سێ هه‌زار و 400 دۆلاری ئەمریکی، له‌گه‌ڵ دوو ملیۆن و 400  هەزار دیناری عیراقی و 13 مسقال زێر لە دراوسێی خۆیان لە ناحیەی رزگاری.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوه‌و رەوانەی بەردەم دادوەر کراون، دادوه‌ر بڕیاریدا بەبەندکردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی مادەی 444 له‌ یاسای سزادانی عیراقی.

هــ. ر


PM:03:49:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو