بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی: دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ گشت گەلی عێراق


وێستگەنیوز-
سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیەندراوێكدا باسی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی هەرێم ئاشكرایكرد كە جەختکرایەوە لە چەسپاندنی سەقامگیری وڵات و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ گشت گەلی عێراق.

لە راگەیەندراوێكی سەرۆك كۆماردا هاتووە "سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١١/١٣ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی یاوەری".

باس لەواش داکات کە لە میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی سیاسی و ئەمنی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێمی کوردستان کرا، ھاوکات جەختکرایەوە لە چەسپاندنی سەقامگیری وڵات و دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ گشت گەلی عێراق.

د.ح
 


PM:02:32:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو