ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق ئاشكرا دەكرێت


وێستگە نیوز-
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتی كۆمار و وەزیران و پەرلەمانی بۆ میدیاكان باسكرد.


بە وتەی بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق باسی لەوە كرد كە سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ بەغدا لەم كاتەدا بۆ ئەوەیە كە بارزانی پەیامی ئەوەیە كە هەرێمی كودرستان هەست بە بەرپرسیارێتی دەكات بەرامبەر ئەم دۆخە كە عیراق رووبەڕووی بۆتەوە.

بە وتەی ناوبراو هەرێم ئامادەیە ئەوەی لە توانایدایە پێشكەشی بكات بۆ ئەوەی عیراق لەو دۆخە رزگاری ببێت.

بە وتەی ناوبراو هاوكات سەرۆكی هەرێم بە سێ سەرۆكایەتییەكەی راگەیاندووە كە ئەوان هیچ لاریەكیان نییە لەو گۆڕانكاریە دەستوورییەكاندا مادام خزمەت بە عیراق بكات.

بەو جۆرە كۆوبونەوەكە لە چوارچێوەی گفتوگۆ لەبارەی خۆپیشاندانەكانی عیراق و هەمواری دەستور و پشتیوانی هەرێمدا بۆ عیراقدا بووە.

د.ح
 


PM:01:58:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت