سەرۆكی پەرلەمانی هەرێم گلەیی لە سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەكات

‌رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

وێستگە نیوز-
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رەخنە و گلەیی ئاراستەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق كرد بەهۆی بانگهێشتنەكردنی زانكۆ و دەزگاكانی هەرێم تا بۆچوونی خۆیان له‌ باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ره‌وانه‌ی لیژنه‌كه‌ بكه‌ن.


لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتی: محه‌مه‌د حه‌لبووسی داوای له‌ زانكۆ و ناوه‌نده‌ رۆشنبیرییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كردووه‌،  بۆچوونی خۆیان له‌ باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ره‌وانه‌ی لیژنه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام هیچ په‌یامێكی بۆ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ نه‌كردووه‌.

وتایشی: رەنگە سەرۆكی پەرلەمان بڕوای وابێت كە بەولینكە دایانناوە دانیشتوانی هەرێم دەتوانن لێدوانی خۆیان هەبێت، "هەرچەندە لە عیراق ئینتەر نێت نیە".

د.ح
 


PM:12:53:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت