ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران چەند پرسێك تاوتوێ دەكات


وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە دەكات و پرسی كاروباری پێشمەرگە و دۆخی هەرێم و بەغدادیش تاوتوێ دەكات.


سەرچاوەیەك بۆ وێستگە نیوز ئاشكرایكرد كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەیزران خالید شوانی وەزیری كاروباری ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم سەبارەت بە دۆخی عیراق و خۆپشاندانەكان و هەروەها پڕۆژەی هەمواركردنی دەستوری عیراق و یاسای كۆمسیۆن راپۆرتێك پێشكەش دەكات.

هاوكات بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا پرسی رێكخستنی پێشمەرگە و پەیكەری و كاروبارەكانی تاوتوێ بكرێت.

رۆژانی چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی خۆی ساز دەكات، كۆبونەوەی ئەمجارە لە كاتێكدایە كە دۆخی عیراق بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچێت، داهاتووی ئەو وڵاتە بە ناروونی ماوەتەوە.
د.ح
 


AM:11:10:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو