پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بۆ هەڵبژاردنەكان بەڵێنێكی باش بە كۆچبەران دەدات


وێستگە نیوز-
پارتی پارێزگارانی بریتانیا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پەیمان بە كۆچبەران دەدات ئاسانكاریان بۆ بكات لە بەدەستهێنانی ڤیزا و مافەی پەنابەری
.

لە بەریتانیا كە لە 12 ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجامدەدرێت، پارتی پارێزگارانی فەرمانڕەوا لەو وڵاتە كە پێشتر سیاسەتی (نەبوونی بەرگەگرتن)ی سەپاند بەسەر كۆچبەراندا بە مانای ئەوەی كە نەیتوانیوە وەك پێویست هاوكاری پەنابەران بكات، لە ئێستاداو بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵێنی داوە ئەگەر جارێكی تر دەنگی زۆرینە دەستەبەربكات، لە رێگەی حكومەتەوە كار ئاسانی بۆ پێدانی ڤیزاو فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و كۆمەڵایەتییەكان بۆ ئەو كەسانە بكات كە لەو وڵاتە وەك پەنابەر دەژین و نەبوونەتە خاوەن رەگەزنامەی بەریتانی.

هەروەها بەڵێنی داوە بۆ ئەو 153 هەزار پەنابەرەی كە 52 هەزار كەسیان خەڵكی ئاسیاو 65 هەزار پەنابەریشیان خەڵكی كیشوەری ئەوروپان و لەبوارەكانی پزیشكی و پەرستاریدا كاردەكەن، كار ئاسانیان بۆ بكات تاوەكو بەردەوامبن لەسەر كارەكانیان.

د.ح
 


AM:10:47:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت