كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و عادل عەبدولمەهدی كۆتایی پێهات
وێستگە نیوز-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ گەیشتە شاری بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوویەوە.
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ كۆبوونەوەكە سەبارەت بە دۆخی ئەمنی عیراق و دواین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی عێراقی بووە و سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و هەمواری دەستووری گفتوگۆیان كردووە.
بڕیارە نێچیرڤان بارزانی هاوكات لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك كۆماری عیراق كۆبێتەوە.
د.ح
AM:10:16:13/11/2019
ئهم بابهته 1672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت