له ڕووداوێكی هاتوچۆدا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین گیانله‌ده‌ستدانی منداڵێكی راگه‌یاند كه ئۆتۆمبیلێك لێی داوه و دواتریش شۆفێرەکە دەستگیر کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند کە روداوەکە كاتژمێر 8:10 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له ناحیه‌ی حاجیاوا رویداوە و روداوەکە له جۆری شێلان بووە تیایدا ئۆتۆمبیلێك له جۆری جێب گراند شۆفێره‌كه‌ی به‌ناوی (هـ .ع) له ڕه‌گه‌زی نێر ته‌مه‌ن 22 ساڵ دانیشتوی ناحیه‌ی حاجیاوا گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین خۆی كێشاوە به منداڵێكدا به ناوی (ح.ی) له ڕه‌گه‌زی نێر ته‌مه‌ن 7 ساڵ و له ئه‌نجامدا گیانی له ده‌ستدا.
ئاماژەی بەوەشداوە، دوای توێكاری له پزیشكی دادی ڕانیه ته‌رمی ناوبراو ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه و ڕێكاری یاسایی گیرایه‌به‌ر و لێكۆڵینه‌وه له ڕوداوه‌ه ده‌ستی پێكرد.
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندوە کە له‌ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به بڕیاری دادوه‌ر به پێی ماده‌ی 24 له‌یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:11:57:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت