ماستهر پلانی هاتوچۆی سلێمانی راگهیهندرا
وێستگه نیوزـ
له كۆنفرانسێكدا كه له شاری سلێمانی بهڕێوهچوو، ئهمڕۆ سێشهممه ماستەر پلانی هاتوچۆی سلێمانی خرایەڕوو.
راگەیاندنی هاتوچۆی سلیمانی بڵاویکردوە: ئامانج لەم کۆنفرانسە ڕزگاربونه له ئاستەنگەکانی هاتوچۆ لە شاری سلێمانی، ئەویش بە چەند سیناریۆیەک بەمەبەستی چارەسەرکردنی لۆد و قەرەباڵغییەکانی ناوشار.
كۆنفرانسهكه بەئامادەبوونی هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری هاتوچۆی سلێمانی و بەڕێوبەری سەندیکای گواستنەوەی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندازیارانی شارەوانی و پارێزگای سلێمانی و ژمارەیەک لە ڕێکخراو شارەزایانی بواری هاتوچۆ له هۆتێل تایتانیك رێكخرا و ماوەی شەش کاتژمێری خایاند.
کۆمپانیای بێرنەر براندی" ئەڵمانی و نەمسایی" کە کۆمپانیایەکی بواری ماستەر پلانی جیهانیە و سیناریۆی ماستەر پلانەکەیان بەشێوەیەکی ورد و بەپێی ئەندازەی شاری سلێمانی بۆ ئامادەبوانی کۆنفراسەکە خستەڕوو.
بەپێی ئەم پلانە کۆمپانیای ناوبراو دەیەوێت لەساڵی 2020ەوە تا ساڵی 2024 ماستەر پلان بۆ شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی دروست بکەن، ئهوهش لەڕێگەی دابهشكردنی شەقامەکانی شاری سلێمانی بە چەند زۆنێکەوە و دروستکردنی چەندین ئۆڤەر و ئەندەر لەسەر شەقامەکان یان کورتکردنەوە و زیادکردنی شەقامەکانی ناوشار و بەستەوەیان بە شەقامی سەد مەترییەوە کە بڕیارە بەم زوانە دەستپێبکرێت.
له كۆنفرانسهكهدا باس له دروستکردنی هێڵی تەلەفریکی هاتوچۆی لەناو سەنتەری شار یان جێگرەوەی ئؤتؤمبێل بۆ هاوڵاتیان كراوه ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی پاسکیل لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە دروستکردنی لاینی تایبەت بە باسکیل .
ئەندامانی بۆردی كۆمپانیا ئهڵمانییهكه وتیان بهشێكی دیكهی ئەم پلانە بریتی دەبێت لە کاراکردنەوەی سێکتەرەکانی تری وەک هێڵی پاس و کەرتە گشتییەکانی دیكهی گواستنەوە بەشێوەیەکی باش کە ئەمەش دەبێتەهۆی ئەوەی هاوڵاتیان کەمتر ئؤتؤمبێلی تایبەتی خۆیان بەکاربهێنن و دواجار لۆد و قەرەباڵغییەکان کەمتر دەبێتەوە.
لەکۆتاییشدا بەشداربوانی کۆنفرانسەکە ڕاسپاردەو کۆمێنتی خۆیان بۆ ئەندامانی کۆمپانیای ماستەر پلانەکە خستهڕوو بەمەبەستی زیاتر دەوڵەمەندکردنی ئەم ماستەر پلانە بۆ هاتوچۆی شاری سلێمانی.
PM:11:07:12/11/2019
ئهم بابهته 10628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت