خۆپیشانده‌رانی ناسریه ماڵی قایمقامێكیان سوتاند
وێستگه نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپشانده‌رانی توڕه و ناڕازیی شاری ناسریه له‌باشوری عیراق گه‌مارۆی ماڵی قایمقامی قه‌زایه‌كه‌ی شاره‌كه‌یان دا و دواتر بڵاوکرایەوە کە ماڵێ قایمقام سوتێنراوە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی شاری ناسریه بڵاویانكرده‌وه كه له قه‌زای غه‌راف له باكوری شاری ناسریه، خۆپشانده‌ران گه‌مارۆی ماڵی قایمقامی قه‌زاكه‌یان داوه و ویستویانه هێرش بكه‌نه‌سه‌ر.
دواتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە خۆپیشاندەران مالێ قایمقامەکەیان سوتاندوە، سەچاوە ئەمنییەکان راشیانگه‌یاندوه كه خۆپیشانده‌ران چه‌ند رێگایه‌كیان گرتوه و تایه‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سوتاندوه.
له 25ی مانگی رابردوه‌وه خۆپیشاندان له به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه و هاوڵاتیان درێژه‌یان به ناڕه‌زاییه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی رابردوو دا.
له‌وكاته‌شه‌وه تائێستا زیاترله 300 كه‌س كوژراون و 15 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون.
PM:10:44:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3808
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت