عادل عه‌بدولمه‌هدی: ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی ئێستا هه‌یه له‌رابردوودا كه‌ڵه‌كه بووه
عادل عه‌بدولمه‌هدی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی ئێستا له عیراقدا هه‌ن، له ماوه‌ی مانگێكدا دروست نه‌بووه، به‌ڵكو كه‌ڵه‌كه‌بووی ساڵانی رابردووه.
دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: خۆپیشاندانه‌كان روداوێكی گرنگ و هه‌لێكی زێڕین بوون بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی.
وتیشی: حکومەتی ئێستا تەنها تەمەنی ساڵێکە، بۆیە ئه‌و گه‌نده‌ڵی و بێكارییه‌ی ئێستا له عیراقدا هه‌یه، له‌ماوه‌ی مانگێكدا دروست نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌مه كه‌ڵه‌كه‌بووی ساڵانیرابردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راشیگه‌یاند كه وڵات پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و چاكسازی كردنه له سیستمی هه‌ڵبژاردندا.
PM:09:19:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2108
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت