مەسرور بارزانی: سەرۆکی حکومەت و وەزیرو فەرمانبەران ئەرکیان خزمەتکردنی هاووڵاتیانە
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاكان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت پێویستە سەرۆكی حومەت و وەزیرەکانەوە تا بچووکترین فەرمانبەر لە دەزگاکانی حکومەتدا، ئەرکیان خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە بە بێ جیاوازی.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بڵاوی كردوەوە كە ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠١٩/١١/١٢ لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کۆبووینەوە و جەختمان لە سەر گرنگی رۆڵی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت بەتایبەتی جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازی و بەدامەزراوەییکردن و رێکخستنەوەی داهات و خەرجییەکان کرد و داوامان لە ئەنجومەنی پارێزگاکان کرد لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی سیاسەتی گشتی و بە ئاراستەی نەهێشتنی رووتین وئاسانکاریکردن لە راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان هاوکاری حکومەت بن.
سەرۆكی حكومەت ئاشكرایكردوە كە "دووپاتیشمان کردەوە، کە فەرمانبەرانی حکومەت لە سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانەوە تا بچووکترین فەرمانبەر لە دەزگاکانی حکومەتدا، ئەرکیان خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە بە بێ جیاوازی".
هاوكات رایگەیاندووو كە لە هەمانکاتدا پێویستە مافەکانی فەرمانبەرانیش لە بەرچاو بگیرێت و کار بکەین بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەمان لە بەکارهێنەرەوە بکەینە بەرهەمهێنەر.
د.ح
PM:07:41:12/11/2019
ئهم بابهته 2116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت