عەلاوی هەڕەشەی پەنا بردنە بەر دادگای نێودەوڵەتی دەكات


وێستگە نیوز-
ئەیاد عەلاوی رایگەیاند ئەگەر ئەو كەسانەی تۆمەتبارن بە كوشتنی خۆپیشاندەران بە ئاشكرا دادگایی نەكرێن پەنا دەبەنە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی.

عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نشیتیمانی لە نوسینێكدا كە لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە بڵاوی كردەوە دەڵێت "پەنا دەبەینە دادگای نێودەوڵەتی بە تۆماركردنی سكاڵا، ئەگەر بكوژانی خۆپیشاندەرانی عیراق بە ئاشكا دادگایی نەكرێن".

وتیشی: پێویستە دادوەری هەبێت بەرامبەر ئەو گەلە.

ئەم لێدوانەی عەلاوی دوای ئەوە دێت كە رۆژانە خۆپیشاندەرانی عیراق لە سەرجەم شارەكانی ناوەڕاست و باكور دەكوژرێن، حكومەتی عیراقیش رەتیدەكاتەوە ئەوان فەرمانی تەقەكردنیان بە هێزە ئەمنیەكان دابێت و دەڵێت هێزی دیكە لە پشت كوشتن و رفاندنی خۆپیشاندەرانەوەن.


د.ح
 


PM:07:16:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو