ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان

‌ئەنجومەنی وەزیریانی عیراق

وێستگە نیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیریانی عیراق لە كۆبوونەوەیەكدا بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی بۆ كاتێكی دیكە دەركرد، لەگەڵ چەند بڕیارێكی دیكەدا.


لە كۆبوونەوەیەكدا سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند كە بڕیاریداوە بە دواخستنی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ كاتێكی نادیار.

هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگی لەسەر پڕۆژە یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان دەركرد، هەروەها یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەركرد و رەوانەی پەرلەمانی كرد.

د.ح
 


PM:06:45:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو