یەكێتی ئەوروپا سیستەمی موشەكی بەرگری تایبەت بە خۆی دادەمەزرێنێت

‌یەكێتی ئەوروپا

وێستگە نیوز-
یەكێتی ئەوروپا ئەمڕۆ لە بەیاننامەی كۆتایی ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا ئاشكرایكرد كە بڕیاریان لەسەر دامەزراندنی سیتەمی بەرگری تایبەت بەخۆیان داوە.

بەهۆی ئەو بێ متمانەییەی لە نێوان ئەوروپاو ئەمریكا دروست بووە، بە تایبەت دوای لێدوانەكانی ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا كە بە ئاشكرا ئەوەی دركاند ئەمریكا جێی ئەوە نەماوە پشتی پێبەسترێت، یەكێتییەكە كار بۆ دامەزراندنی سیستەمی موشەكی تایبەت بە خۆی دەكات.

لە كۆبوونەوەی یەكێتی ئەوروپا بڕیاردا سیتەمی بە تایبەتمەندی ئاسمانی TWISTER دروست بكرێت، كە ئەو بڕیارە لەسەر ئاستی وەزارەتەكانی بەرگری دەركرا، ئەو هەنگاوەیش لە چوارچێوەی 13 پڕۆژەی سەربازی كە بڕیاری لەسەردراوە تا یەكێتی ئەوروپا بیخاتە بواری جێبەجێكردن.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە بڕیاردراوە لەسەر دروستكردنی سیتەمی "ئاگارداركردنەوە و بەرپەرچدانەوەی پێشوەخت، لەگەڵ چاودێری ئاسمانی TWISTER و وڵاتانی فەرەنسا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا و هۆڵەنداو فنلەندا بەشدار دەبن لە خستنە بواری جێبەجێ كردنەوە.

د.ح
 


PM:06:20:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت