ئەحمەدی حاجی رەشید: ئەو چاكسازیەی بەغدا ئەنجامی دەدات بارەكە قورستر دەكات


وێستگە نیوز-
ئەحمەدی حاجی رەشید پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد، كە یاسای هەمواری خانەنشینی بارەكە لەسەر حكومەت قورستر دەكات و ئەو هەنگاوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن چاكسازی نییە.


لە بابەتێكدا كە ئەحمەدی حاجی رەشید نوسویەتی دەڵێت " ئەنجومەنی وەزیران بەپەلە یاسای هەمواری خانەنشینی ژمارە(۹) ساڵی ۲٠۱٤ ناردوە بۆ پەرلەمان بۆ هەموارکردنی،ولەڕێگەی ئەم هەموارەوە دەیانەوێت ژمارەک پلەی وەزیفی و دامەزراندن زیاد بکەن بەڵکو توڕەیی جەماوەرو خەڵک هێور ببێتەوەو لە هۆکارەکانی هەمواری ئەم یاسایەدا هاتوە بۆ دۆزینەوەی فرسەتی زیاتری کارکردن،بەبێ ئاگابوون لەوەی ئەم هەموارە هێندەی تر باری سەرشانی حکومەت قورس تر دەکات".

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە جگە لە وەی کەیاساكە بەئەنجومەنی دەوڵەتدا تێنەپەڕیوە و لیژنەی دارایی تاوتوێی هەڵەكانی نەكردووە كارەساتی گەورەی هەیە بەهۆی ئەوەی فەرمانبەر بۆی هەیە خۆی خانە نشین بکات بە ویستی خۆی ئەگەر تەمەنی لە (٤٥) ساڵ و خزمەتی (۱٥) ساڵی هەبێت ئەمەش وادەکات کە (۱۱٦) هەزار فەرمانبەر دەتوانن ئەوە فرسەتە بقۆزنەوە بەحوکمی ئەوەی کەمترین موچەی خانەنشین لە عێراقدا (٤٠٠) هەزار دینارە بۆ کەسێک کە خێزانی نەبێت و یان (٤٦٠) هەزارە ئەگەر جگەخۆی دووکەسی تر بەخێو بکات ئەم (۱۱٦) هەزار فەرمانبەرەش موچەکانیان نزیکە لە (٤٦٠) هەزار دینار بەبێ ئاگا لەوەی ئەگەر ئەمانە ئەو فرسەتە بقۆزنەوە ئەوا بەحکومی ئەوەی (۱٥) خزمەتیان هەیە واتە سیڤیەکی دەوڵەمەندیان هەیە بەواتایەکی دیکە بڕی (٤٦٠) هەزار لە حکومەت وەردەگرن و دەشچن لە کەرتی تایبەت کارێک دەدۆزنەوە.

باس لەوەیش دەكات كە یەکێک لەمەسجە هەڵەکان کە ئەم هەموارە وئەم دامەزراندنە دەیدات ئەوەیە تاخۆپیشاندان نەکەیت مافت نابیت و ئەگەر دەمەزراندن تەنها لە ناوەڕاست و خواروی عێراق بکرێت ئەوا باڵانسی پلەی وەزیفی تێک دەچێت کەئەمەش گرفتێکی دیکەیە.
 
د.ح




PM:05:09:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت