لە كەربەلا هێزە ئەمنییەكان چوونە ریزی خۆپیشاندەران

‌كەربەلا.. هێزە ئەمنییەكان چوونە ریزی خۆپیشاندەران

وێستگە نیوز-
تا بێت خۆپیشاندانەكانی عیراق روو لە بەرفراوان بوونە، سەرەڕای توندوتیژییەكان و كوشتن و رفاندن بەرامبەریان، لەو چوارچێوەشدا لە كەربەلا هێزە ئەمنییەكان دژی دەسەڵاتی وڵاتەكەیان چوونە سەرشەقام.

بە پێی سەرچاوەی میدیا عیراقییەكان لەپارێزگای كەربەلا بە دەیان ئەندام لە هێزە ئەمنییەكانی ئەو پارێزگایە پەیوەندییان بە ریزی خۆپیشاندەرانەوە كردووە و دەنگی نارازیان بەرز كردۆتەوە، چوونە گۆڕەپانی ناڕازییەكانەوە.

چالاكوانانی خۆپیشاندەران لە رێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەو هەنگاوەیان بە گرنگ داناو رایانگەیاند كە ئەوە یەكەم خۆپیشاندانی هێزە سەربازییەكانە بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی عیراق.

د.ح
 


PM:04:39:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت