عەبادی داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت لەلایەن كۆمسیۆنێكی نوێوە دەكات

‌حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عیراق

وێستگە نیوز-
حەیدەر عەبادی سەرۆكی فراكسیۆنی نەسر لە پەرلەمانی عیراق بە پێوستی دەزانێت هەڵبژاردنی پێشوەخت بە یاسایەكی نوێ و بە كۆمسیۆنێكی نوێوە ئەنجام بدرێت.

عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كە پشتیوانی لە هەڵوێستەكانی مەرجەعی باڵای شیعەكان "عەلی سیستانی"ی دەكات و پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت.

بە بڕوای عەبادیش ئەو دۆخەی ئێستا بەهۆی سیتەمی دەسەڵات و دەستی حزبەوە دورست بووە، خواستی جەماوەریش بەدی نایەت، مەگەر بە باشكردنی دەستور و بنەمایەكی نوێی ئیدارەی ئابوری گشتگیر.

عەبادی ئەوەیشی راگەیاندووە كە نەخشەپلانی چاكسازی پێویستی بە چەند هەنگاوێكی ئازایانە و جدی هەیە لەلایەن لایەنە سیاسییەكان و كۆمەڵگاوە، بە هەڵبژاردنێكی پێشوەخت و بە یاسایەكی نوێی هەڵبژاردن، لەلایەن كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ تا رێگری بكرێت لە یاریكردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان، تا بە شێوەیەكی بەرفراوان جەماوەر بەشداریی تێدا بكات.

د.ح
 


PM:04:27:12/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو