دەستەی نەزاهە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پارێزگاری کەرکوک دەركرد
راكان جبوری پارێزگاری كەركووك
وێستگە نیوز-
دەستەی نەزاهەی عیراق ئاشكرایكرد كە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ ژمارەیەك بەرپرسی لە پارێزگای كەركووك دەركردووە بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی ئەو بودجەیەی بۆ شارەكە لە دوای جەنگی داعش بۆی تەرخان كرابوو، تۆمەتباری یەكەمیش پارێزگاری شاری كەركووكە
بە پێی راگەیەندراوەك تۆمەتباری یەكەم راكان جەبوریە پارێزگاری بەوەكالەتی شاری كەركوووكە ئەوەش دوای ئەوەی لە راگەیەندراوەكەدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی نه‌زاهه رێكاره‌كانی ئاشكراكردووه له‌باره‌ی خراپ به‌كارهێنانی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ دوباره سه‌قامگیری و ئاوه‌دانی له قه‌زا و شار و ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له كه‌ركوك.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە كە "تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له دۆسیه‌كه‌دا پارێزگاری ئێستای كه‌ركوكه كه راسپێردراوه به كاروباری دارایی، دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوكیش به‌پێی مادده‌ی 340 له یاسای سزادان فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شه‌ش تۆمه‌تبار كردووه، له‌نێویاندا سكرتێری پارێزگار، لێپرسراوی نوسینگه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ره‌كانی به‌شی وردبینی و ژمێریاری و گرێبه‌ست و سه‌ركی لیژنه‌كانی كڕینی یه‌ك و دوو".
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نه‌زاهه بڕه‌پاره‌یه‌كی زۆری سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان خراپ به‌كارهێنراوه بۆ خه‌رجی میونداری، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی یاسای بودجه‌ی 2018، له‌وه‌شدا پشتبه‌ستراوه به قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه رونیكردۆته‌وه "دادوه‌ر بڕیاریداوه به هێشتنه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان و گواستنه‌وه بۆ باڵه‌خانه‌ی پارێزگای كه‌ركوك به‌شی ژمێریاری، بۆ هێنانی به‌ڵگه‌كانی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه، له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردن به به‌شه‌كانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له پارێزگا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌با، بۆ زانینی بارودۆخی یاسایی سێ كه‌سی نزیكی پارێزگار، تا بزانین هێشتا له‌سه‌ر میلاكی ئه‌وان وه‌ك فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی ماون یاخود نا".
راكان جبوری، له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه بۆته پارێزگار به وه‌كاله‌ت، ئه‌وه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك له‌ژێر ناوی "سه‌پاندنی یاسا"، كاتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی ئاڵۆزی.
د.ح
PM:02:23:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3684
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت