سلێمانی.. كارگه‌یه‌كی ریسایكلین و دوو رێستۆرانت داخران
فۆتۆ: قایمقامیەتی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و بوونی ماده‌ی زیان به‌خش له كارگه‌كه‌یدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دوو ریستۆرانت و كارگه‌یه‌كی ریسایكلینیان له سلێمانی داخست.
هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی كافتریا و ریستۆرانت و شوێنه گه‌شتوگوزارییه‌كان له قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كه ده‌ركه‌وتووه هه‌ردوو ریستۆرانتی (VIPسه‌رچنار و سایه‌گوڵ2) پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نابن.
وتیشی: "یه‌كێك له‌سه‌رپێچییه‌كانی (VIP سه‌رچنار و سایه‌گوڵ2) نه‌بوونی كارتی ته‌ندروستی و ڤایرۆسییه، به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان پێویسته كارمه‌ندی چێشتخانه، ریستۆرانت و هه‌موو ئه‌وشۆێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن هه‌ڵگری كارتی ته‌ندروستی بن، بۆ كارمه‌ندانی بیانیش پێوسته خاوه‌نی كارتی ڤایرۆسی بن تا دڵنیابنه‌وه له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستییان و مه‌ترسی نه‌خۆشی گواستراوه‌یان لێنه‌كرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: پابه‌ندنه‌بوونی شوێنه‌كان به‌جۆری ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی بۆ كاركردن وه‌ریانگرتووه و به‌پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان كاریتێداكردووه، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ژووری (VIP) كه به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن پێوسته ئه‌وشوێنانه‌ی ژوری (VIP) هه‌یه كامێرای چاودێری بۆ دابنرێت به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
هه‌رێم عه‌بدولره‌حمان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كرد: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی شوێنه‌كان داده‌خرێن تائه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رج و رێنماییه‌كان له‌شوێنه‌كانیادا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه تابان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و پیسكردنی ژینگه، لیژنه‌كان كارگه‌ی فرات له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی داده‌خات.
وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر پاشماوه‌ی خۆڵ و هه‌بوونی خاشاكی زۆر له‌به‌رده‌م كارگه و سه‌رشه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كه یه‌كێك له سه‌رپێچییه‌كانی كارگه‌ی فراته و چه‌ندجارێك ئاگاداركراوه‌ته‌وه به‌لابردنی ئه‌وخۆڵ خاشاكه به‌ڵام پابه‌ندنه‌بووه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: به‌پێی رێنماییه‌كانی كاركردن له‌كاتی مۆڵه‌ت پێدان به‌كارگه‌كان، رواندنی دره‌خت و چاندنی رێژه‌یه‌ك سه‌وزایی ده‌كرێت به‌مه‌رج به‌سه‌ریه‌وه بۆیه پێویسته پابه‌ندبێت پێوه‌ی، به‌ڵام كارگه‌ی فرات سه‌رپێچی كردووه.
هه‌روه‌ها؛ نه‌بوونی یه‌كه‌ی چاره‌سه‌ری ئاوه‌ڕۆی كارگه‌كه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سه‌رپێچییه‌كان بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و دواتر سزای دارایی دراوه به‌ڵام به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن.
تابان محه‌مه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی كارگه‌ی فرات بۆ تواندنه‌وه‌ی پلاستیك داده‌خرێت تائه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی كاركردن جێبه‌جێ ده‌كات.
هــ. ر
PM:02:20:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت