مستەفا هیجری: ڕێوڕەسمەکانی ئایینی یاری لە لایەن دەسەڵاتی ئێران قەدەغەکراوە
مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات
وێستگە نیوز-
لە پەیامی پیرۆزبایی"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار دەڵێت ڕێوڕەسمەکانی ئایینی یاری وەک ڕێوڕەسمەکانی هەندێک لە پێڕەوانی ئایینەکانی دیکە لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی قەدەغەکراوە.
مستەفا هیجری لە پەیامێكەیدا دەڵێت بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار، جێژنی ئایینی یاری، پیرۆزبایی لە هەموو پێڕەوانی ئەو ئایینە بەتایبەت هاونیشتمانییە خۆشەویستە یارسانییەکانمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕێبەرە ئایینییەکانیان دەکەم.
باس لەوەیش دەكات "بەداخەوە لە کوردستانی ئێران بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی ئایینی یاری وەک ڕێوڕەسمەکانی هەندێک لە پێڕەوانی ئایینەکانی دیکە لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی قەدەغەکراوە و بەڕێوەبەران و بەشدارانی بۆنەکانی پێڕەوانی ئەو ئایینانە دەکەونە ژێر زەبر و زەنگ و بێحورمەتی بە باوەڕ و کولتووریان دەکرێت، کە ئەوە بۆ خۆی پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆڤە".
لە كۆتایدا لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات نوسویەتی "هیوادارین ئەم ڕێژیمە لەژێر گوشاری زۆری نێوخۆ و دەرەکی کە بۆ خۆی پێکهێنەریانە و خەباتی هەموو ئازادیخوازانی ئێرانە، بڕووخێت و حکوومەتێکی دێموکراتیک جێگای بگرێتەوە کە ڕێز بۆ بیروباوەڕی ئایینی هەموو کەس دابنێت و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانیان یاسایی بکرێت".
د.ح
PM:01:33:12/11/2019
ئهم بابهته 2640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت