دوو ناوچه‌ی شاری به‌غدا به موشه‌ك كرانه ئامانج
دیمەنێک لە شاری بەغدا
وێستگه نیوز ـ
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له شاری به‌غدا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو هه‌ردوو ناوچه‌ی ئیسكان و شه‌عب له‌و شاره به مووشه‌ك كراونه‌ته ئامانج، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌كه‌دا هاتووه، "شه‌وی رابردوو مووشه‌كێكی جۆری كه‌ڕاد له‌ناو بازاڕی میللی له ناوچه‌ی ئیسكانی رۆژئاوای به‌غدای پایته‌خت كه‌وته خواره‌وه، به‌ڵام نه‌ته‌قییه‌وه".
هه‌روه‌ك هاتووه: "له‌كاتێكدا مووشه‌كێكی دیكه له هه‌مان جۆر به‌ر قوتابخانه‌ی ئاشووری كوڕان له ناوچه‌ی شه‌عبی باكووری به‌غدا كه‌وت و جگه له زیانگه‌یاندن به دیواری ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كه، هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كان دیار نییه و هێزه ئه‌منییه‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ هه‌ردوو رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه".
هــ. ر
AM:11:58:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت