گرانترین خانوو له سیتیه‌كی شاری هه‌ولێر ئاشكرا بوو
دیمەنێک لە شاری هەولێر..
وێستگه نیوز ـ
شاره‌زایه‌كی بواری عه‌قارات له شاری هه‌ولێر گرانترین و هه‌رزانترین خانوو له دریم ستی شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، گرانترینه‌كه هی سه‌رمایه‌دارێكی شاری هه‌ولێره.
سەردار ئازاد، شارەزای بواری عەقارات لە شاری هەولێر بە وێستگە نیوزی راگەیاند: گرانترین خانوو له دریم ستی كه هی سه‌رمایه‌دارێكی شاری هه‌ولێره رووبه‌ری زه‌وییه‌كه‌ی هه‌زار و 540 مه‌تره و به‌های ئه‌و خانووه 20 ملیۆن دۆلاره.
له باره‌ی هه‌رزانترین نرخی خانوو له دریم ستی، ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری عه‌قارات وتی: "له دریم ستی كه‌مترین نرخی خانوو به 420 هه‌زار دۆلاره (42 ده‌فته‌ر دۆلار)، كه ئه‌مه كه‌مترین نرخی خانووه له‌و سیتییه".
AM:11:44:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 10600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت