سێ وڵاتی ئه‌وروپا هۆشدارییه‌ك به ئێران ده‌ده‌ن
وێستگه نیوزـ
هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هۆشدارییان دایه حكومه‌تی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزایان به‌سه‌ردا كرد ئه‌گه‌ر تاران به به‌ڵێنه‌كانییه‌وه پابه‌ند نه‌بێت.
هه‌رسێ وڵاتانی ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی تشرینی دووه‌می 2019، داوایان له ئێران كرد بگه‌ڕێته‌وه دۆخی پابه‌ندبن به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 و رایانگه‌یاند ئه‌گه‌ر تاران پابه‌ند نه‌بێت، ئه‌وا سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێته‌وه.
سێ وڵاته‌كه‌ی ئه‌وروپا نیگه‌رانیی خۆیان به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی به‌رپرسانی ئێران ده‌ربڕیووه بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له دامه‌زراوه‌ی فۆردۆی ئه‌تۆمی و داوایان لێ‌كرد له‌و بڕیاره پاشگه‌ز ببێته‌وه.
به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌كاتێكدایه كه ئێران رایگه‌یاند ده‌ستیكرده‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی زیاتری پابه‌ندبونه‌كانی به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و كوره ئه‌تۆمییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی فۆردۆی ئه‌تۆمیی خستوه‌ته‌كار و به‌نیازی پتیاندنی یۆرانیۆمه.
PM:11:33:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت