كچه چالاكوانێكی دیكه‌ی عیراق فڕێندرا
ماری محه‌مه‌د
وێستگه نیوزـ
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ی كچه چه‌كوانێكی دیكه‌ی عیراق بڵاوكرایه‌وه كه ماوه‌ی چوار رۆژه فڕێندراوه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه كراوه كه ماری محه‌مه‌د، كچه چالاكوانێكی عیراقییه و یه‌كێك بووه له به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كان و به‌وه ناوبانگی ده‌ركردوه كه هاوكارییه‌كی زۆری خۆپیشانده‌رانی كردوه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه ماری ماوه‌ی چوار رۆژه فڕێندراوه، هه‌واڵی فڕاندنه‌كه‌شی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به ته‌واوی به ناو خه‌ڵكدا بڵاوبوه‌ته‌وه.
پێشتر ماری، سه‌با مه‌هداوی، یه‌كێك له كچه فریاگوزاره پزیكشییه‌كانی ناو خۆپیشانده‌رانیش له هه‌فته‌ی رابردودا له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی ته‌حریره‌وه بۆ ماڵه‌وه فڕێندرا، به‌مه‌ش ماری دووه‌م كچه چالاكوانه كه دووچاری فڕاندن ببێته‌وه.
PM:10:36:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت