په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌




وێستگه‌ نیوز-

وابڕیاره‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌، په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر بڕیاری دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەستە لەهەرێمی کوردستان كۆببێته‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان دانیشتنی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان وێڕای‌ تاوتوێكردنی‌ بڕیاری‌ دامه‌زراندنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ گرێبه‌ست خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵیەکان، یاسای بەرنگاربونەوەی بەقاچاغبردنی نەوت و بیمەی کشتوکاڵی دەکات

هەروەها لەدانیشتنەکەدا سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، راپۆرتێک لەسەر دوبارە تەعریبکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان، و مەترسیەکانی هەمواری دەستوری عێراق دەخاتە ڕو.


PM:05:03:11/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت