خۆپیشاندەرانی زیقار سێ پردیان داخست
وێستگە نیوز-
خۆپیشاندەرانی زیقار ئەمڕۆ دووشەممە سێ پردیان بە رووی هاتووچۆکەراندا داخست.
مەڵپەڕی سۆمەریە نیوز لە زاری پەیامنێرێکیەوە رایگەیاندووە، لە پارێزگای زیقار کۆمەڵێک خۆپیشاندەر سێ پردی سەرەکیان بە رووی هاتووچۆکەراندا داخستووە و گرفتی هاوتووچۆ بۆ خەڵک دروست بووە.
بە وتەی پەیامنێرەکەی سۆمەریە نیوز، هەریەک لە پردەکانی ئەلنەصر و ئەلحەضارات و ئەلزەيتون لە ناوەڕاستی زیقار لەلیەن خۆپیشاندەرانەوە داخراون.
له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2019وه خۆپیشاندان له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه به‌رده‌وامی هه‌یه و داوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌لی كار و باشكردنی بژێوی خه‌ڵك و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كرێت.
به‌پێی دواین ئاماری كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عیراقی، له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تائێستا 319 كوژراو هه‌یه كه 13یان له هێزه ئه‌منییه‌كانن و زیاتر له 15 هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
ش . ر
PM:12:07:11/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3204
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت