ئەو خانووەی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە دیزاینکردنیدا بەشدار بوون



وێستگە نیوز-
لە یەکێک لە ناوچە دوورەدەستەکانی شاری نیویۆرک خانوویەک بنیاتنراوە کە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە دیزاینکردنیدا بەشداربوون.

رووبەری خانووەکە 409 مەتری چوارگۆشەیە و لە پێنج ژووری خەو و پێنج گەرماو پێکدێ لەگەڵ چەندین ژوور و بەشی دیکە، لە دیزاینی خانووەکەدا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس بەشداریان کردووە.

کیت رۆمسۆن کە یەکێک لە ئەستێرە دیارەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتی ئینستاگرامە و خاوەنی ئەکاونتی زە هاوسیزە ، خاوەنی خانووەکەیە بۆ بنیاتنانی خانووەکەی بیرۆکەیەکی جیاوازی بەکارهێنا کاتێک داوای لە فۆڵۆوەرزەکانی کرد لە دیزاینکردنی خانووەکەیدا بەشداری بکەن.

کیت رۆمسۆن-ی تەمەن 35 ساڵ، ساڵی رابردوو بڕیاریدا ماڵێکی نوێ بنیات بنێ و بەشداری بە فۆڵۆوەرزەکانیشی بکات بەجۆرێک یارمەتی بدەن لە دیزاینی دەرەوەو ناوەوەی خانووەکەیدا، کەیت بەردەوام داوای لێ دەکردن بژاردەو بۆچوونی خۆیانی پێبدەن دەربارەی ئەو دیزاینانەی بۆ خانووەکەی هەڵیبژاردووە.

ئەم خانمە بە درێژایی ساڵی رابردوو بە وردی و بە وێنەوە هەموو هەنگاوەکانی بنیاتنانی خانووەکەی نیشانی فۆڵۆوەرزەکانی دەدا و داوای لێ دەکردن لەسەر یەکێک لە بژاردەکان دەنگ بدەن، هەرکام لە بژاردەکان زۆرترین دەنگی بهێنایە لە دیزاینی خانووەکەیدا بەکاریدەهێنا.


ش . ر
 
 


AM:10:48:11/11/2019








ئه‌م بابه‌ته 4480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو